کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

دیداری دایه مینا، دایكی شه‌هریار محه‌ممه‌دی له‌گه‌ڵ دایكی سه‌تار به‌هه‌شتی

ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی جۆزه‌ردان، دایه مینا، دایكی هه‌میشه زیندوو، “شه‌هریار محه‌ممه‌دی” له‌ گیابه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، سه‌ردانی دایكی نه‌مر “سه‌تار به‌هه‌شتی” كرد له‌ تاران و په‌یامی یه‌كڕیزی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانیان بۆ ڕای گشتی خوێنده‌وه‌.

له‌و دیداره‌دا دایه مینا ئاماژه‌ی به‌ سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی كۆماری ئیسلامی، گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌شتی ئێرشاد بۆ سه‌ر شه‌قامه‌كان، هه‌ڵبژاردنی داهاووتی سه‌رۆك كۆماری و كێشه‌ ئابووری و سیاسیه‌كانی ڕژیم كرد و ڕایگه‌یاند: ڕژیم له‌ هه‌موو سیاسه‌ته‌كانی شكستی هێناوه‌ بۆیه‌ ده‌یه‌وێت له‌ ڕێگه‌ی سه‌ركوت و ئێعدامه‌وه‌ كۆمه‌ڵگا چاوترسین بكات. بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه‌ دڕنده‌یه‌، ئه‌بێ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی ئێران له‌ هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك یه‌كگرن و بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێز درووست بكه‌ن. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: دادخوازانی ئێران حه‌ڵقه‌ی ونبووی پێوه‌ندی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگان و ده‌توانن ده‌ور و نه‌خشی سه‌ره‌كی له‌ ڕووخانی كۆماری ئیسلامیدا بگێڕن.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی ئێرانیانی ئازادیخواز له‌ هوله‌ند

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو ڕۆژنامه‌وان، خوێندكارێك و چالاكێكی مه‌ده‌نی له‌ ئێران

-

بایكۆتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رككۆماری له‌لایه‌ن به‌ندكراوانی سیاسی

-

ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی شاغڵ له‌ زانكۆی زانیاری پزیشكی چابه‌هار

-

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی ڕه‌سمی نه‌وت له‌ شیركه‌تی فه‌لات قاڕه‌ی لاوان

-

ئیدامه‌ی مانگرتنی كرێكارانی پڕۆژه‌ی له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی

-