زیاتر له نێو سه‌ده‌یه كه مه‌عده‌نی به‌ردی خه‌ڵۆزی “جاركه‌ند” له هندووستان ئاگری گرتووه و گیانی هه‌زاران كه‌سی خستۆته مه‌ترسیه‌وه و ساڵانه به ده‌یان كرێكار گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌دوای ڕوودانی ڕووداوێك له مه‌عده‌نی “جاركه‌ند” له ساڵی ١٩١٦ی زاینی، زه‌ویه‌كانی ده‌ورووبه‌ری تووشی ڕۆچۆن بوون و ساڵانه ده‌یان خانووی كرێكاران ده‌ڕووخێت و سه‌دان كرێكار له نێو گه‌رمای ئاگر و له دۆخێكی زۆر خراپ دا كار ده‌كه‌ن. مه‌سره‌فی به‌ردی خه‌ڵۆز له هندووستان كه پێنجه‌مین ئابووری گه‌وره‌ی جیهان و پڕ حه‌شیمه‌ت ترین وڵاتی جیهانه له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو به ڕێژه‌ی له سه‌دا ٧٠ زیادی كردووه، به‌ڵام شیركه‌ته په‌یمانكارییه‌كان هیچ بایه‌خێك به باروودۆخی پیشه‌یی و ئه‌منیه‌تی كرێكاران ناده‌ن و ساڵانه به ده‌یان كرێكار گیانیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.