به‌پێی ڕاپۆرتی كاوونی مافی مرۆڤی ئێران، “عه‌لیڕه‌زا مه‌رداسی” موعلیم و چالاكی سیاسی خه‌ڵكی ئه‌وهواز، ماوه‌ی یه‌ك ساڵه بیلاته‌كلیف له زیندان دا ڕاگیراوه و له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
“عه‌لی ڕه‌زا مه‌رداسی” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه به موحاره‌به و افساد فی الارض تۆمه‌تبار و له حاڵێكدا هێشتا دادگایی نه‌بووه، ڕه‌وانه‌ی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز كراوه. ئه‌و چالاكه فه‌رهه‌نگییه له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و ده‌رمان بێبه‌ش كراوه و ئێستا دۆخی ته‌ندرووستی جه‌سته‌یی و ده‌روونی ناجێگیره.