کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو هاووڵاتیی له‌ شاره‌كانی شنو و كرماشان

له‌ درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی هاووڵاتییان له‌ شاره‌كانی ئێران و كوردستان، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شاره‌كانی شنۆ و كرماشان دوو لاوی خه‌ڵكی ئه‌مشارانه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاپێچی شوێنێكی نادیار كردووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ڕۆژی چوارشەممە ٧ی ڕەشەممە، لاوێکی خه‌ڵكی كرماشان بە ناوی “حسێن سەمەدی”، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌کانەوە بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نه‌یاره‌كانی ڕژیم” دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە. هەتا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە. هەروەها، چەند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر لاوێكی خه‌ڵكی شاری شنۆ به‌ ناوی “پوویا پەروانە” تەمەن ١٨ ساڵ، لە نزیک سنووری شاری شنۆ، لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتووخانه‌كانی ئەمنییەتی لە شاری ورمێ ڕاگوێزراوە. شایانی باسه‌، سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ناوبراو، هەتا ئێستا لەگەڵ ئازادکردنی “پوویا پەروانە” بە دانانی وه‌سیقه‌ ڕەزامەندی دەرنەبڕاوە.

بابەتی پەیوەندیدار

بەڕێوەچوونی چالاكیێكی ژینگەپارێزی لە شاری سەقز

-

ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی گوندی “ئایلووی”ی سه‌قز له‌ ئاست بێ ئاوی

-

سه‌پاندنی حوكمی موحاره‌به‌ به‌سه‌ر چوار به‌ندكراوی خه‌ڵكی سنه‌

-

چڕکردنەوەی دۆخی ئەمنییەتیی له‌ زانکۆی کوردستان

-

كاولكردنی ژینگه‌ی مهاباد و كرماشان له‌لایه‌ن كۆمای ئیسلامی

-

كوژران و برینداربوونی ٧ كه‌س له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ جاده‌ی بورهان

-