به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان لە شاری پاوە لانیکەم ٨ هاووڵاتیی کە سێ کەسیان ژن بوون دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.
بە پێی ئه‌م ڕاپۆرته، له ماوه‌ی یه‌ك دوو ڕۆژی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای کرماشان پاش گەمارۆدانی ماڵێک لە گەڕەکی فەرهەنگییانی پاوە، لانیکەم ٨ هاووڵاتییان به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی دژبه‌ری ڕژیم” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواسته‌وه. شایانی باسه، له‌م ٨ كه‌سه شەش کەسیان خەڵکی بانە بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری پاوه، تازه‌لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵیان به ناوی “پارسا ڕۆسته‌می” به هه‌مان تۆمه‌ت ده‌ستبه‌سه‌ر و گوازراوه‌ته‌وه بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی کرماشان. شایانی باسه، بۆ ئازادكرانی کاتی ناوبراو، داوای وه‌سیقه‌ی ١٨٠ ملیۆن تمەنی کراوە.