ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی گوڵان، هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی ورمێ به تۆمه‌تی “نووسینی دروشم دژ به خامنه‌یی” له سه‌ر دیواری ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره و ئاگر تێبه‌ردانی ئۆتۆمبێلی یه‌كێك له كارمه‌ندانی ئه‌و ناوه‌نده، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
ئه‌و هاووڵاتییه كه هێشتا ناسنامه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه له‌سه‌ر دیواری ئیداره‌ی ئیتلاعات دروشمی “مه‌رگ و نه‌مان“ی بۆ خامنه‌یی و كۆماری ئیسلامی نووسیبوو و پاشان ئۆتۆمبێلێكی ئاور تێبه‌ردا كه به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئۆتۆمبێلی یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ناوه‌نده ئه‌منییه‌تییه بووه. شایانی باسه كه ئاستی بێزاری و نه‌فره‌ت له ڕژیمی كۆماری ئیسلامی تا ده‌ڕوات په‌ره ده‌ستێنێت و خه‌ڵكی ناڕازی به هه‌موو شێوه‌یه‌ك بێزاری و نه‌فره‌تی خۆیان له‌و ڕژیمه ده‌رده‌بڕن.