ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٧ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سەلام نیکمەنش” خەڵکی شاری پیرانشار، “ئوسامە عەزیزی”، مێرمنداڵی ١۶ ساڵە و خەڵکی شاری جوانڕۆ، “جەمیل بەهرامی”، یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستانی شاری سنە،”ئالان فه‌تحی” خه‌ڵكی “تیكاب” و خوێندكاری زانكۆی علووم پێزێشكی شاری سنه،”ئه‌یوب سلێمانی” خه‌ڵكی شاری بۆكان و “موحه‌ممه‌د سه‌عید ئه‌میری” خه‌ڵكی شاری كرماشان، به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره. شایانی باسه ٢٠ کەس لە هێزەکانی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی لە شاری سنە هەڵیانکوتاوەتە سەر نەخۆشخانەی کەوسەر و “ئەشکان مروەتی” کە پێشتر بریندار کرابوو، ڕفاندووه و بۆ شوێنێكی نادیار گواستوویانەتەوە. هه‌روه‌ها پارسا قوبادی، تەمەن ١٨ ساڵ و خه‌ڵكی شاری کرماشان به‌هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی گوللەی ساچمەیی بەر دەموچاوی کەوتووه و بەهۆیەوە هەردوو چاوی دەرهێنراوە و سۆمای چاوی لەدەست داوە.