کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی دوو شارومه‌ند له‌ سه‌رده‌شت

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی “قه‌ڵاڕه‌شی” سه‌ر به‌ شاری سه‌رده‌شت به‌ ناوه‌كانی “زانكۆ ئێرانزاده‌” ته‌مه‌ن ٣٢ ساڵ و “عومه‌ر شه‌ریفپور” ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “زانکۆ ئێرانزادە”  و “عومەر  شەریفپوور”، به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی و به‌ توندووتیژییه‌وه‌ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئەم دوو هاووڵاتییە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕێوڕەسمەکانی تایبەت به‌ نەورۆز لە سه‌رده‌شت ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و سەرەڕای تێپەڕبوونی ٦ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر کرانیان، زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار

سه‌پاندنی ته‌حریمی نوێ به‌سه‌ر چه‌ندین كه‌سایه‌تی و ڕێكخراوی ڕژیم

-

ڕێپێوانی چه‌پگه‌رایانی ئۆرۆگۆئه‌ بۆ ڕێزگرتن له‌ یادی قوربانیانی دیكتاتۆری

-

بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی دوو چالاكی مه‌ده‌نی له‌ كه‌ره‌ج و ئه‌هواز

-

گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێك له‌ خۆڕه‌م ئاوا

-

بێبه‌شكردنی به‌ندكراوانی به‌ندی ١٥ی زیندانی فزلحه‌سار كه‌ره‌ج له‌ مافه‌كانیان

-

وتنه‌وه‌ی دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” له‌ فستیواڵی فیلمی كه‌ن له‌ فه‌رانسه

-