به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی به‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له شاری سنه هێرشیان كردۆته سه‌ر دووكانی كاسبكاران و چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ركردووه.
به‌وته‌ی یه‌كێك له هاووڵاتییان، هێزه‌كانی ڕژیم هێرشیان كردۆته سه‌ر فرۆشگای نانی “ئایرا” و چه‌ند كرێكاری شیفتی شه‌وی ئه‌و فڕۆشگایه‌یان له‌گه‌ڵ خۆیان بردووه، به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم ئه‌و كرێكارانه‌یان به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و ده‌ڵێن، ئه‌مانه خۆپێشانده‌رانیان په‌نا داوه.