ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گوڵان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌ته‌كانی ڕژیم چوار شارۆمه‌ندی به‌هایی، چالاكێكی كرێكارای و چالاكێكی سنفیان هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی جیهانی كرێكار ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیم چوار شارۆمه‌ندی به‌هاییان به‌ناوه‌كانی “شادی شه‌هیدزاده”، “مه‌نسوور ئه‌مینی”، “وه‌لیۆڵڵا قه‌ده‌میان” و “عه‌تائۆڵڵا زه‌فه‌ر” ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواسته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئیداره‌ی ئیتلاعاتی تاران عه‌تا باباخانی” شۆفێری خانه‌نشینكراو و ئه‌ندامی سه‌ندیكای كرێكارانی شیركه‌ت واحدی تارانی له پێش چاو بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرد و له شاری كه‌ره‌ج هێزه‌كانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هێرشیان كرده سه‌ر ماڵی “مه‌سعوود فه‌رهیخته” ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران و ناوبراویان ڕفاند.