به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفیه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران، سێ قوتابی كچ به‌ناوه‌كانی “عیرفانه هونه‌ر” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، “ستایش دارووغه” ته‌مه‌ن ١٦ ساڵ و “ستایش ئه‌میری” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ژاراویكردنی قوتابیانی شیراز له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ئه‌و سێ منداڵه له ئێستادا بیلاته‌كلیف له به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌ی زیندانی “عادل ئاباد”ی شیراز ڕاگیراون و له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون. هێشتا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵ دۆسیه‌ی ئه‌و سێ قوتابیه له‌به‌رده‌ستدا نییه به‌ڵام له‌ماوه‌ی یه‌ك مانگی ڕابردوودا ناوه‌نده ئه‌منیه‌تی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم هه‌وڵیان داوه كه بابه‌تی هێرشی شیمیایی بۆ سه‌ر قوتابیانی كچ بخه‌نه ئه‌ستۆی دژبه‌ران و قوتابیان.