کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی پشتیوانی جیهانی بۆ ڕاپەڕینی سه‌راسه‌ری گەلانی ئێران

بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سه‌راسه‌رییه‌كانی ئێران، ئێرانییەکان لە دەرەوەی وڵات ڕۆژی یه‌كشەممە ٧ی مانگی ڕه‌شه‌ممه‌، لە شارەکانی “دوسلدۆرف”، “بەرلین”، “کۆپنهاگن”، “لەندەن” و “تفلیس” کۆبوونەوە.

ئێرانییەکانی دانیشتووی شاری “دوسلدۆرف” بە پێشکەشکردنی گۆرانی شۆڕشگێڕانە، وتار و وتنەوەی دروشمی دژە حکومەت، ڕایانگەیاند کە خەڵکی ئێران پشت بە دەسەڵاتی خۆیان دەبەستن و پێویستیان بە دەسەڵاتی دەرەکی نییە. هاوکات ئێرانییەکانی دانیشتووی “بەرلین”یش بە پلاکاردی پشتیوانی لە خۆپیشاندەرانی ئێرانی و وێنەی “جەمشید شارمهید”، هاووڵاتییەکی ئێرانی-ئەڵمانی کە لەم دواییانەدا لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، کۆبوونەوە. هه‌روه‌ها کۆبوونەوەیەکی هاوشێوە لە شاری “لەندەن” بەڕێوەچوو و خۆپیشاندەران بە هه‌ڵگرتنی پلاکاردێک کە وێنەی هاوڵاتییانی ئێعدامکراو و دروشمی دژ بە “عەلی خامنەیی” تێدابوو، خوازیاری ڕووخاندنی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بوون. ئێرانییەکانی دانیشتووی “تفلیس”یش هەروەک چۆن لە ڕۆژانی شەممەی ڕابردوودا جارێکی دیکە بۆ پشتیوانی لە خەڵکی ئێران و ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکان کۆبوونەتەوە. هەروەها لە شاری “کۆپنهاگن” پایتەختی “دانمارک” كۆبوونەوەیەک بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتییە سه‌راسه‌رییه‌کان لە ئێران بەڕێوەچوو.

بابەتی پەیوەندیدار

كۆبوونه‌وه‌ی موعه‌لیمانی كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تی موعه‌لیمانی ئێران

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی “سمكۆ مه‌ولوودی” و دایكی “ڕامین فاتحی” له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی “ژینا ئه‌مینی”

-

گیان له‌ده‌ستدانی كرێكارێكی خه‌ڵكی مریوان به‌هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار

-

سه‌پاندنی سزای زیندان و شه‌لاق به‌سه‌ر چوار هاووڵاتی خه‌ڵكی شنۆ

-

كۆبوونه‌وه‌ی كوردانی ئاواره‌ی شاری جندرێس له‌ ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ ئوستانی خووزستان

-