هێزەکانى سوورییهی دێمۆكرات هەسەدە رایانگەیاندووه، پاش رێکەوتنى توركییه و ئەمریکا لهسهر وەستاندى شەر لە ڕۆژئاوا بۆ ماوەى پێنج رۆژ، تا ئێستا توركییه هێرشەکانى رانەگرتووە ورێککەوتنەکەشى جێبەجێ نەکردووە.
مستەفا بالی وتەبێژى هەسەدە رایگەیاندوە، سەرەراى راگەیاندنى ئاگربەست و رازیبوونى هەسەدە بە ئاگربەستەکە، بەڵام تائێستا هێرشی توركییه بۆ سەر سەرێ کانی بە فڕۆکەی جەنگی و تۆپـباران و هێرشی زەمینی بەردەوامه. لەمبارەیەوە روانگەى سوورى بۆ مافەکانى مرۆڤ رایگەیاندووە، کە بەهۆى بۆردوومانى فرۆکە جەنگییەکانى توركییه بۆسەر ناوچەى “ئەبو رەئسەین” و گوندەکانى چواردەورى سەرێ کانى، ٧ هاووڵاتى گیانیان لهدهستداوه و ٢١ كهسی دیکەش بریندار بوون. ههروهها ٤ كهس له هێزهكانی سوورییهی دێمۆكراتیك گیانیان لهدهستداوه. هاوكات، “رەجەب تەیێب ئەردۆغان” سەرۆک کۆمارى توركییه لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاندووه، کە ئۆپراسیۆنى ئهڕتهشی وڵاتەکەى بەشێوەیەکى خێراتر بەردەوام دەبێت ئەگەر ئەم رێککەوتنە بەتەواوەتى جێبەجێ نەکرێت.