به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی پاراستنی هێڵی فه‌نی رێگای ئاسنی ئێران له ڕۆژی دووشه‌ممه ئه‌م هه‌فته‌دا تا ئێستا له ناڕه‌زایه‌تیی به جێبه‌جێ نه‌بوونی گڵاڵه‌ی ڕێز به‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی كه ژماره‌یان لانیكه‌م ٧ هه‌زار كه‌س ده‌بێت و له ژێر به‌رپرسیایه‌تیی چه‌ندین شیركه‌تی په‌یمانكاری به لانیكهمی حه‌قده‌ست و مه‌زایا له ناوچههكانی مه‌حرومی ئێران كار ده‌كه‌ن، له‌م بابه‌ته‌وه ڕایانگه‌یاندووه، كه خوازیاری به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی گڵاڵه‌ی ڕێز به‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كان و جێگیربوونی كرێكاران له‌م گڵاڵه بوون. به‌ڵام تائێستا ئه‌م داوایه جێبه‌جێ نه‌كراوه.