ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی به‌فرانبار، كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی شاره‌داریی مه‌ریوان كه ژماره‌یان ٣٠٠ كه‌س ده‌بێ ڕایانگه‌یاندووه، زیاتر له ٦ مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌روه‌ها له دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ره و هه‌تا ئێستا هه‌ندێ له مه‌زایاكانیان په‌رداخت نه‌كراوه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ئه‌م كرێكارانه كه به‌دوای په‌یگیری به‌رده‌وامیان و چوون بۆ ئۆستانداری ته‌نیا بڕی یه‌ك مانگ له حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێدراوه ده‌ڵێن: به‌دوای په‌رداخت كردنی بڕی یه‌ك مانگ له حه‌قده‌سته‌كانیان، ئیتر هیچ پووڵێك نه‌كراوه‌ته حیسابه‌كانیانه‌وه.