ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه كرێكارانی ناوچه‌ی سێ شاره‌داریی به‌نده‌ر عه‌باس كه چوار مانگه حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١ی ڕه‌شه‌ممه بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر ئۆستانداریی هۆرمۆزگان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه.
له‌م پێوه‌نده‌دا كرێكارانی ناڕازیی ڕایانگه‌یاندووه، له حاڵێكدا كه دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان بووه‌ته هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كێشه‌وگرفتی گوزه‌رانیان، شاره‌دار و په‌یمانكار یه‌كتر تاوانبار به دواخستنی حه‌قده‌ستی كرێكاران ده‌كه‌ن. ده‌شڵێن: به‌دواداچوونه‌كانیان هه‌تا ئێستا بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. كرێكارانی ناڕازیی كه جگه له دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان له‌ئاست دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی كار له‌وانه، لیباس، كه‌وش و كه‌ره‌سته‌ی ئیمه‌نی ناڕازیین، خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی شاره‌دار به كێشه‌وگرفته‌كانیان بوون.