ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانى پاراستنی گەل “هەپەگە” بڵاوی کردەوە، لە درێژهی شهر و تێكههڵچوون له نێوان هێزهكانی ههپهگه و توریكییه ٢٠ سەربازی تورکییه کوژراون و دەیان کەسی دیكهش بریندار بوون.
لە ڕاگەیەندراوێکى هەپەگەدا هاتووە، رۆژی ٢٥ی مانگی ئاگوست گەریلاکانیان لە سێ قۆڵەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزێکی سپای تورکییه کە بە نیازبوون لە گردی “پارتیزانی هەفتانین” جێگیر بن. سپای تورکییه لە رۆژی ٢٣ی مانگی ئاگوست لە ژێرناوی “ئۆپراسیۆنی چنگ ٣” هێرشێکی نوێی لەسەر خاکی هەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە دەستپێکردووە. جێگهی ئاماژهیه كه، بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی بەرگری تورکییه لە ماوەی چوار رۆژی رابردوودا ٢٢ گەریلای پەکەکە شەهید بوون و تەنها باس لە کوژرانی سێ سەربازی تورکیش کراوە.