کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕوونی چاره‌نووسی له‌یلا پاشایی و باران ساعدی له‌ گرتووخانه‌ی ڕژیم

درێژه‌ی ناڕوونی چاره‌نووسی له‌یلا پاشایی و باران ساعدی له‌ گرتووخانه‌ی

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چاره‌نووسی دوو چالاكی مافی ژن به‌ ناوه‌كانی له‌یلا پاشایی و باران ساعدی پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه‌ به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

ڕۆژی ٢٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، باران ساعدی، له‌یلا پاشایی، سۆهه‌یلا مه‌تاعی و سۆما محه‌ممه‌دڕه‌زایی به‌ بیانووی به‌شداری له‌ مه‌راسیمه‌كانی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن له‌ شاری سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌ ڕاگوێزران. سۆهه‌یلا مه‌تاعی و سۆما محه‌ممه‌دڕه‌زایی پاش چه‌ند ڕۆژ به‌ دانانی وه‌سیقه له‌ زیندان ئازاد كراون به‌ڵام له‌یلا پاشایی و باران ساعدی به‌ مه‌به‌ستی دانپێدانانی زۆره‌ملێ خراونه‌ته‌ ژێر گوشار و چاره‌نووسیان به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.