ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی له‌سه‌ركار ده‌ركراوی پترۆشیمی دێهلۆران بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه ناڕوونی چاره‌نووسی پیشه‌یی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ڕێوه‌به‌رانی پترۆشیمی دێهلۆڕان به بیانووی ڕێك نه‌كه‌وتن له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان، سه‌ره‌تا ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی جیهانی كرێكاری ئه‌مساڵیان بێكار كرد. له هه‌نگاوی دووهه‌م دا به‌رپرسانی شیركه‌ت، كرێكارانی ده‌ستی ٢ و ٣ی یان له‌سه‌ركار ده‌ركرد به‌بێ ئه‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان پێ بده‌ن. ئێستا كرێكاران له ئاست بێكاری و په‌رداخت نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ناڕازین و داوای ڕوونكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی پیشه‌ییان ده‌كه‌ن.