ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٩ی مانگی ڕێبه‌ندان، جووتیارانی شاری “ئیسفەهان” بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به وشكبوونی ڕووباری “زایه‌نده‌ڕوود” كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کۆمەڵێک له جووتیارانی شاری ئیسفەهان لە ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان و پێ نه‌دانی حه‌ق ئاوی “زایه‌نده‌ڕوود” له بەردەم ده‌نگ و ڕه‌نگی کۆماری ئیسلامی له شاری “ئیسفه‌هان” کۆبوونەوە و دژبه به‌رپرسانی باڵای ڕژیم دروشمیان وته‌وه.