کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ چه‌ند شاری ئێران

شه‌وی سێشه‌ممه‌ ٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی بوێری ئێران له‌ شاره‌كانی سنه‌، كرماشان، هه‌مه‌دان، یه‌زد و چابه‌هار و تاران بۆ ١٢مین شه‌وی به‌رده‌وام دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمیمه‌رگ بۆ خامنه‌یییان وته‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ چه‌ند گه‌ڕه‌ك و شه‌قامی شاری سنه‌ خه‌ڵكی ناڕازی كۆبوونه‌ته‌وه‌ و دروشمیژن، ژیان، ئازادیده‌ڵێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌شاری كرماشان ڕێپێوانێكی گه‌وره‌ دژبه‌ سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به‌ڕێوه‌چوو و دژبه‌ به‌رپرسانی ڕژیم دروشمیان وته‌وه‌، له‌شاری هه‌مه‌دانیش خۆپێشانده‌ران بۆ جارێكی دیكه‌ له‌ ناوه‌ندی ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی شه‌ریعه‌تی، ئێكباتان، بلوار كه‌شاوه‌رز ووه‌لیعه‌سرتارانییه‌ بوێره‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به‌ وتنه‌وه‌ی دروشمیمه‌رگ بۆ دیكتاتۆرڕووبه‌ڕووی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بوونه‌وه‌ و كه‌وتنه‌ به‌ر ده‌سڕێژی گولله‌ی سه‌ركوتگه‌ران و به‌ساڵاچوویه‌ك فیشه‌كی به‌ركه‌وت، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر باری ته‌ندرووستییه‌كه‌ی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌، له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ خه‌ڵكی چابه‌هار بوێرانه‌ دژبه‌ ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان خه‌ڵك و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ڕوویداوه‌ و كۆمه‌ڵێك له‌ ناوه‌نده‌ ده‌وڵه‌تییه‌كان له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه‌ سووتیندارون، له‌ شاری یه‌زدیش خه‌ڵكی ناڕازی بۆ جارێكی دیكه‌ به‌ دروشمیمه‌رگ بۆ خامنه‌ییڕژنه‌ سه‌ر شه‌قام.

بابەتی پەیوەندیدار

لە مانگێکدا 367 هاوڵاتی کورد و بەلووچ دەستبه‌سه‌رکران

-

كۆبوونه‌وه‌ی شوفێره‌ بارهه‌ڵگره‌كان له‌ هۆرمۆزگان

-

هێرشی چەکدارانەی هێزە حکوومەتییەکان بۆ سەر ماڵی ٢ بنەماڵەی چالاکی سیاسیی

-

كۆبوونەوەی ناڕەزایه‌تی جوتیارانی ئیسفەهان

-

كەشتییەکی چەک و تەقەمەنیی ئێران دەستی بەسەردا دەگیرێت

-

گیان له‌ده‌ستدانی ٤ كه‌س له‌ ڕاپه‌ڕین

-