کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵكی ئێران دژبه‌ كۆماری ئیسلامی

شه‌وی دووشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی ڕێبه‌ندان، خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران هاوكات له‌گه‌ڵ جێژنی “سه‌ده‌” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به ‌كردنه‌وه‌ی ئاگر و وتنه‌وه‌ی دروشم، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی ئیسلامی نیشان دا.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕ له‌ شاره‌كانی سنه‌ و كرماشان به‌ داخستنی شه‌قامه‌كان و وتنه‌وه‌ی دروشم ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ئاست ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی نیشان دا، هه‌روه‌ها له‌ چه‌ندین گه‌ڕه‌كی تاران له‌وانه: شه‌ریعه‌تی، ئه‌ندیشه‌، ئێكباتان و چه‌ند ناوچه‌ی دیكه،‌ خه‌ڵكی ئازادیخواز به‌ كردنه‌وی ئاگر و وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه‌ “عه‌لی خامنه‌یی” دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی نیشان دا، له‌ شاره‌كانی كرمان، یه‌زد، ئیسفه‌هان، شیراز، به‌نده‌رعه‌باس، پۆدۆل، مه‌شهه‌د، فوومه‌ن، زه‌ڕین ده‌شت، كلاڕده‌شت و ڕه‌شت خه‌ڵكی ناڕازی جێژنی سه‌ده‌یان پیرۆز كرد و دروشمه‌كانی “ژن، ژیان، ئازادی”، “ئه‌مساڵ ساڵی خوێنه، سه‌ید عه‌لی سه‌رنگوونه‌” و “قه‌سه‌م به‌ خوێنی یاران، وه‌ستاوین تا پایان”یان به‌رز كرده‌وه‌ و به‌نێر و په‌یكه‌ره‌كانی خۆمه‌ینی، قاسم سوله‌یمانی و خامنه‌ییان ئاگردا.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی حه‌ڵه‌ب له‌ سوریه‌

-

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی لوبنان دژبه‌ دۆخی خراپی ئابووری

-

هۆشداری ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌ری ئێعدامی كرێكارێكی ئه‌فغانستانی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراونی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شووش

-

خۆپێشاندانی هه‌زاران كه‌سی خه‌ڵكی عه‌فرین دژبه‌ به‌كرێگیراوانی ده‌وڵه‌تی توركیا

-

كوژران و برینداربوونی سێ هاووڵاتی له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆ له‌ بۆكان

-