سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، فه‌رهه‌نگیان له شاره‌كانی سه‌قز، سنه و مه‌ریوان به‌مه‌بستی پشیتوانی له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون و خوێندكارانی شاره جیاجیاكانی كوردستانیش كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی بانگهێشتنامه‌ی شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی موعه‌لیمانی ئێران، فه‌رهه‌نگیانی شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌عام مانیان گرت و به‌هۆی پچڕانی ئه‌نته‌رنێت و به مه‌به‌ستی پاراستنی ئه‌منییه‌تییان وێنه‌ی زۆرێك له‌شاره‌كان له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام به‌وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان فه‌رهه‌نگیان و خوێندكارانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و چه‌ند شاری ئێران له‌وانه شیراز، په‌یوه‌ستی مانگرتنی سه‌راسه‌ری بوون و پشیتوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ده‌ربڕی و خوازیاری كوتایی هێنان به سه‌ركوتی سیستماتیكی ژنان و ئازادی ته‌واوی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بوون. به‌پێی ئه‌و گرته‌ویدیۆیانه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، خوێندكارانی شاره‌كانی مه‌ریوان،سنه، سه‌قز و بۆكان به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شار دروشمی “ژن،ژیان، ئازادی“یان وته‌وه و به‌پێی زانیارییه‌كان چه‌ندین منداڵی خوێندكاری كچ و كوڕ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و بنه‌ماڵه‌كانیان چاره‌نووسیان نازانن.