به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، پاش ئێعدام كردنی “حه‌بیب ئه‌سیوه‌د” له‌لایه‌ن ڕژیمه‌وه دیواری شاره‌كانی ئه‌هواز و بووشێهر به دروشمی دژبه كۆماری ئیسلامی نه‌خشێندراوه و ژنان و كچانی ئێرانیش دژبه یاسای حیجابی زۆره‌ملێ نافه‌رمانییه‌كی به‌رینی مه‌ده‌نییان به‌ڕێوه بردووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، لاوانی شۆڕشێگڕی عه‌ره‌ب دیواری شاره‌كانی ئه‌هواز و بووشێهریان به دروشمه‌كانی “نا بۆ ئێعدام”، “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “كوشتنی هاووڵاتیان عه‌ره‌ب له بێده‌نگی” نه‌خشێندراوه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه كچان و ژنانی بوێر و ئازا له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران دژبه حیجابی زۆره‌ملێ نافه‌رمانی به‌رینی مه‌ده‌نییان ده‌ست پێكردووه و به‌بێ ڕووسه‌ری و مه‌قنه‌عه له شوێنه گشتیه‌كان حازر ده‌بن.