ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی خەرمانانی ساڵی 1403، کۆمەڵێک لە چالاکانی ژینگەپارێز و شاخەوانی شاری سنە داوایان لە خەڵکی کوردستان کرد کە ساڵڕۆژی کوشتنی حکوومەتی ژینا ئەمینی و دەسپێکی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، مانگرتنی گشتی بکەن .
واژۆکارانی ئەم بانگەوازە داوایان لە خەڵکی ئازادیخواز کرد کە لە ساڵڕۆژی کوشتنی حکوومەتی “ژینا ئەمینی” و دەستپێکی “ژن، ژیان، ئازادی”، ناڕەزایەتی دەرببڕن و درێژە بە شۆڕش و خەبات بۆ ئازادی و یەکسانی بدەن. هەروا بە بەشداریکردن لە مانگرتنی گشتی و ئامادەبوون لە سەر مەزاری گیانبهختكردووان، به كۆمهڵ سەردانی گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی لە شاری سنە بكهن،پێكهوه ڕێزبگرن لە یادی شەهیدانی بزووتنهوهی ژینا.