ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، دایكی هه‌میشه زیندوو “ئارام حه‌بیبی” له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌ی كۆبووه‌وه و به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد خوازیاری ڕاگرتنی حوكمی ئێعدامی به‌ندكراوانی سیاسی بوو.
ڕۆژی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، كاتێك خه‌ڵكی سنه له مه‌راسمی چله‌ی ماته‌مینی “په‌یمان منبه‌ری”، “داریووش عه‌لیزاده”، “یه‌حیا ڕه‌حیمی” و “محه‌ممه‌د ئه‌مینی” ئه‌گه‌ڕانه‌وه، خۆپێشاندانیان كرد، به‌ڵام هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕاسته‌وخۆ ته‌قه‌یان له خه‌ڵك كرد و به‌وهۆیه‌وه “شاهۆ به‌همه‌نی” و “ئارام حه‌بیبی” گیانیان به‌ختكرد. هه‌مان ڕۆژ هاووڵاتییه‌كی دێكه‌ی خه‌ڵكی گوندی “پایگه‌لان” و دانیشتووی سنه به‌ناوی “ئومید حه‌سه‌نی”، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژرا.