ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژێنێڤ دەکات هەنگاوی خێرا بنێن بۆ ڕێگەگرتن لە “سەرکوتکردنی دڕندانە” خۆپیشانده‌ران لە لایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانەوە كه له زیاتر لە ١٠٠ شار و شارۆچکەی ئێران دژه به حوكمه‌ت هاتبوونه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دابوو.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه کاربەدەستانی ئێران هەتا ئێستا نەیانتوانیوە هێزە ئه‌منییه‌كان بەرپرسیار بکەن لە بەرامبەر بەکارهێنانی هێزی لەڕادەبەدەر و نایاسایی کوشندە، دژ بەو خۆپیشاندانانەی لە مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر دوابەدوای بەرزبوونەوەی نرخی سوتەمەندی دەستیان پێ‌کردبوو. ڕێکخراوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه دوای زیاتر لە سێ مانگ، هێشتاش کاربەدەستانی ئێران ئاماری تەواوی کوژراوەکانیان لەو خۆپیشاندانانەدا ڕانەگەیاندووە. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به پێی به‌گڵه بڵاوكراوه‌كان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، سه‌رۆكی پزیشكی قانوونی ڕژیم له‌ڕێگه‌ی نامه‌یه‌كه‌وه بۆ سه‌رۆكی قووه‌ی قه‌زاییه ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، باسی له كێشه‌ی ڕاگرتنی ته‌رمی ٤ هه‌زار و ٨١١ كه‌س له قوربانییانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر كه به‌هۆی سێ به‌رابه‌ر بوونی قیمه‌تی بێنزین ڕوویداوه كردووه.