وزیری ئامووزش و په‌روه‌رشی كۆماری ئیسلامی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢ ڕایگه‌یاند: ١٠٢ هه‌زار موعه‌لیم و ئاخوندی تازه‌یان له ئامووزش و په‌روه‌رش‌دا دامه‌زراندووه.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، ئه‌و ٧٠ هه‌زار موعه‌لیمه هاوكات له‌گه‌ڵ پێنج هه‌زار و ٨٠٠ هێزی جیهادی و ١٣٠٠ مامۆستای په‌روه‌رده‌ی قورئانی و ٢٥ هه‌زار ته‌له‌به‌ی حه‌وزه‌ی زانیاری مه‌لاكان له ئامووزش و په‌روه‌رش دا دامه‌زراون تاكوو فه‌رهه‌نگی ئیسلامی له قوتابخانه‌كان له درێژه‌ی سیاسه‌تی “ئینقلابی فه‌رهه‌نگی” دا په‌ره پێ بده‌ن. دامه‌زراندنی ئه‌و ڕێژه به‌كرێگیراوه له حاڵێكدایه كه هه‌زاران مامۆستای قوتابخانه به بیانووی به‌دواداچوون بۆ مافه‌كانیان و پشتیوانیكردنیان له قوتابیان و شۆڕشی ژینا له‌سه‌ر كار ده‌ركراون، هه‌روه‌ها ڕژیم هۆكاری به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كانی بۆ نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ماڵی له ئامووزش و په‌روه‌رش گه‌ڕاندۆته‌وه، له‌حاڵێكدا به ملیارد پاره‌یان بۆ په‌ره‌پێدانی كۆنه‌په‌ره‌ستی و خۆرافه له قوتابخانه‌كان دا ته‌رخان كردووه.