کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

داخوازی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ چه‌كدانان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و حیزبه‌

داخوازی عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له‌ پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ چه‌كدانان

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٩ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، له‌ كاتی چاوپێكه‌وتنی هه‌یئه‌تێك له‌ نوێنه‌رانی كورد له باكووری كوردستان،عه‌بدوڵڵا ئۆجالانله‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا داوای له‌ پارتی كرێكارانی كوردستانپ ك ككرد كه‌ چه‌كدانێن و به‌ گرتنی كۆنگره‌یه‌ك ئه‌و حیزبه‌ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵه‌كان،عه‌بدوڵڵا ئۆجالانله به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ره‌تا باسی له‌ دۆخی دامه‌زراندنی پارتی كرێكارانی كوردستان و ئه‌و هه‌ڵومه‌رجانه‌ی به‌سه‌ریدا هاتووه‌ كردووه‌ و له‌ كۆتاییدا به‌ هه‌ڵسه‌نگاندنی بارودۆخی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ پێویستهپ ك کواز له خه‌باتی چه‌کداری بێنێت‌ و به‌ گرتنی كۆنگره‌یه‌ك خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌. په‌یامی سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی كوردستان ده‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له میدیاکانی جیهان و ناوچه‌که بووه و هه‌ڵسه‌نگاندنی زۆری له‌سه‌ر کراووه.