کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کان

داخوازی بزووتنه‌وه‌ی ژنانی دادخوازی ئه‌فغانستان بۆ بایكۆتی دانووستانه‌كانی قه‌ته‌ر

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٦ی جۆزه‌ردان، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی دادخوازی ئه‌فغانستان له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خوازیاری بایكۆتكردنی دانووستانه‌كانی ده‌وحه‌ی قه‌ته‌ر كه‌ له‌ نێوان حكوومه‌تی تالیبان و وڵاتانی پشتیوانی تیرۆریسم به‌ڕێوه‌ ده‌چێت بوون.

ژنانی ئه‌ندام له‌ بزووتنه‌وه‌ی ژنانی دادخوازی ئه‌فغانستان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌ ئاست سه‌ركوتی وه‌حشیانه‌ی ژنان له‌و وڵاته و بێبه‌ری كردنی كچان له‌ خوێندن، ڕایانگه‌یاند: تالیبان و ئه‌و وڵاتانه‌ی پشتیوانی له‌ تیرۆریسم ده‌كه‌ن نوێنه‌ری خه‌ڵكی ئه‌فغانستان نین و دانووستانه‌كانیان هیچ پێوه‌ندییه‌كی به‌ خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئه‌و وڵاته‌وه‌ نییه‌. به‌وته‌ی ژنانی ناڕازی، ئه‌و وڵاتانه‌ی شه‌رعیه‌ت به‌ ده‌سه‌ڵاتی تالیبان ئه‌ده‌ن، بكۆژی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان و دۆژمنی ئازادی و مافی ژنان.

بابەتی پەیوەندیدار

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی شارومه‌ندێك له‌ دیوانده‌ره‌

-

گواستنەوەی هاووڵاتییەکی بەساڵاچوو بۆ زیندانی نەغەدە

-

ئاگردانی ژنێك له‌لایه‌ن هاوژینه‌كه‌یه‌وه‌ له‌ پیرانشار

-

برینداربوونی ١٠ كه‌س به‌هۆی ئاگرگرتنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی هه‌ولێر

-

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی ٧ شارومه‌ند له‌ باكووری كوردستان

-

ناڕه‌زایه‌تی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر له‌ ئه‌رده‌بیل

-