له ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا به لانیكه‌م ٥٣ فه‌له‌ستینی دیكه له ڕه‌فه‌ح و ئۆردووگای جبالیا گیانیان له‌ده‌ست داوه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی هێرشه‌كانی ئیسڕائیل، تووڕه‌ی كۆمه‌ڵگای جیهانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
ڕۆژی هه‌ینی ١١ی جۆزه‌ردان، هه‌زاران شارومه‌ندی خه‌ڵكی ئه‌فریقای جنووبی به ڕێپێوان له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری كیپ تاون جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی ئیسڕائیل له كه‌رتی غه‌زه و ژینۆسادی خه‌ڵكی فه‌له‌ستینیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد. به‌شدار بووان به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی شه‌ڕ و ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ستی هه‌میشه‌یی بوون.