هه‌زاران كه‌س له دانیشتووانی شاری نه‌شویلی ئه‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی خاكه‌لێوه، له ناڕه‌زایه‌تی به ئازادی ئه‌سڵه‌حه له‌و وڵاته ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خوازیاری دابینكردنی ئه‌منیه‌ت بۆ منداڵه‌كانیان بوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌دان قوتابی و خوێندكاری شاری نه‌شویل هاوڕێ له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تیدا به وتنه‌وه‌ی دروشم دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ ئازادی ئه‌سڵه‌حه له‌و وڵاته و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت نیشان دا و پاشان له‌به‌رده‌م كۆنگره‌ی ئه‌یا‌له‌تی “تنێسی” كۆبوونه‌وه. شایانی باسه كه سێ ڕۆژ له‌وه‌پێش هێرشبه‌رێك به چه‌كه‌وه هێرشی كرده سه‌ر مه‌ده‌ره‌سه‌یه‌ك له شاری نه‌شویل و سێ منداڵ و سێ موعه‌لیمی كوشت و ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وته‌وه.