کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی كوردانی فه‌نلاند به‌ بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی ژینا

خۆپێشاندانی كوردانی فه‌نلاند به‌ بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی شۆڕشی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی خه‌رمانان، كوردان و ئێرانیانی دانیشتووی وڵاتی فه‌نلاند له‌ خۆپێشاندانێك دا له‌ شاری هلسینكی ڕێزیان له‌ یادی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا گرت.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ له‌ دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیمیان به‌ده‌سته‌وه‌ گرت و دژ به‌ كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه‌. ئاماده‌بووان دوایان له‌ كۆمه‌ڵگای جیهانی كرد به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم سزا بده‌ن و كۆتایی به‌ پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژیمه‌وه‌ جه‌نایه‌تكاره‌ بێنن.