ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك لە دانیشتوانی گەڕەکی کوردستان لە شارى کەرکوک له‌ئاست نەبوونى ئاوى خواردنەوە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای سەرەکى “کەرکوک– دووبز“یان داخست.
به‌وته‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، هۆکاری خۆپیشاندانەکە نەبوونی ئاوی خواردنەوەیه، کە ماوەى چەندین ساڵە ڕووبەڕووى بوینەتەوە و هەموو ساڵێک لەگەڵ هاتنى وەرزى هاویندا کێشەکان گەورەتر دەبن و هیچ لایه‌نێكی په‌یوه‌ندیدار ناچێت به‌ده‌م داواكارییه‌كانیانه‌وه. خۆپێشانده‌رێكی دیكه له‌و باره‌وه وتی: ناچارین له ڕیزی تانه‌كه‌ری ئاودا بوه‌ستین و پاره‌یه‌كی زۆر بۆ كڕینی ئاو ته‌رخان بكه‌ین، به‌و هۆیه‌وه‌ش ئه‌مجاره ڕێگای سه‌ره‌كی “كه‌ركووك– دووبز“مان داخستووه و تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت ڕێگاكه ناكرێته‌وه.