ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌مه، دژبه‌رانی ئیسڕائیل له‌به‌رده‌م سه‌فاره‌تی ئه‌و وڵاته له ئۆردۆن كۆبوونه‌وه و ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستینیان به توندی شه‌رمه‌زار كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خه‌ڵكی ناڕازی به به‌رزكردنه‌وی ئاڵای فه‌له‌ستین و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره فه‌له‌ستینیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان بوون. ڕۆژی ڕابردوو ده‌وڵه‌تی قه‌ته‌ر هۆشداری دایه به‌رپرسانی حه‌ماس كه ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئاگربه‌ست به ڕێكه‌وتن نه‌گات، ئه‌وه له‌و وڵاته ده‌ر ده‌كرێن، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه دانووستانی نوێنه‌رانی ئه‌و گرووپه له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا، میسر و چه‌ند وڵاتی عه‌ره‌بی بۆ ڕاگه‌یاندنی ئاگربه‌ست چه‌ند حه‌فته‌یی ده‌ستی پێكرد و ئه‌گه‌ری هه‌یه به سه‌ره‌نجام بگات.