کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌راك دژ به‌ سووتانی مازۆت له‌ وزه‌خانه‌ی شازه‌ند

خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ئه‌راك دژ به‌ سووتانی مازۆت له‌ وزه‌خانه‌ی شازه‌ند

كۆمه‌ڵێك له‌ خه‌ڵكی ئه‌راك ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی سه‌رماوه‌ز، له‌ ئاست سووتانی مازۆت و پیس بوونی هه‌وا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ناڕازیان به‌ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری كۆتایی هێنان به‌ سووتاندنی مازۆت له‌ وزه‌خانه‌ی شازه‌ند بوون. ناڕازیان ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت به‌ بیانووی ڕێگرتن له‌ مازۆت سووزی به‌رقی قه‌تع كردووه‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ درێژه‌ی به‌ سووتاندنی مازۆت داوه‌ و هاوكات به‌رقی كاسبكاران و شارومه‌ندانیشی بڕیوه‌.