کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

خۆپێشاندانی خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ كرماشان و چه‌ند شاری ئێران

3 2 6

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٤ی جۆزه‌ردان، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی له‌ شاره‌كانی كرماشان، تاران، ڕه‌شت، ئه‌هواز و شووش بۆ جارێكی دیكه‌ دژ به‌ دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كرد.

خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، وێڕای ده‌ربڕینی پاڵپشتی له‌ كامیۆندارانی مانگرتوو، به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و هاوسانسازی حه‌قده‌ست بوون.