ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی شاری فڕانكفۆرتی ئاڵمان هاوكات له‌گه‌ڵ كارزاری سێشه‌ممانه‌ی نا بۆ ئێعدام چالاكییان ئه‌نجام دا.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه سێشه‌ممه‌ی هه‌موو حه‌فته‌یێك به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی كۆماری ئیسلامی و وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به به‌رپرسانی قه‌زایی و ئه‌منیه‌تی ڕژیم، داوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سزای سێداره و ئازادی به‌ندكراوانی سیاسی ده‌كه‌ن. چالاكوانان له كۆبوونه‌وه‌كانیان دا هه‌روه‌ها پشتیوانی له مانگرتنی به‌ندكراوانی ٢٥ به‌ندیخانه‌ی ئێران ده‌كه‌ن.