کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

خۆكوژی “مێهدی مسكین نه‌واز” له‌ زیندانی ئێڤین

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٨ به‌فرانبار، “مێهدی مسكین نه‌واز” چالاكی سیاسی ڕاگیراو له‌زیندانی ئێڤین، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی چه‌ند به‌ندكراو، گوشاره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات بۆ سه‌ر بنه‌ماڵه‌كه‌ی، په‌روه‌نده‌سازی بۆ كچه‌ مێرمنداڵه‌كه‌ی و سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ریدا ئاگری له‌ جه‌سته‌ی به‌رداوه‌.

“مێهدی مسكین نه‌واز” تووشی سووتانی پله‌ی ٢ بووه‌ و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسیه‌ مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ڕابردوو له‌ حاڵێكدا ماوه‌ی ١٣ ساڵ زیندانی تێپه‌ڕ ده‌كرد، په‌روه‌نده‌یێكی تازه‌ی بۆ ساز كرا و ئه‌مجار به‌ ١١ ساڵ زیندانی دیكه‌ مه‌حكووم كرا. ناوبراو پێشتریش بۆ پشتیوانی له‌ به‌ندكراوانی سیاسی دیكه‌ ده‌ستی دابووه‌ مانگرتن له‌ خواردن.

بابەتی پەیوەندیدار

هێرشی هێزه‌كانی حكوومه‌ت بۆ سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و بیرمه‌ند له‌ زیندانی ورمێ

-

دیوارنووسی و په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و چالاكانی كرێكاری بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان

-

دیداری بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له‌ سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلسی ڕژیم

-

كوژران و برینداربوونی چه‌ندین كه‌س له‌ هێرشی په‌هبادی توركیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان

-

كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی كه‌شتی سانچی له‌ شومالی تاران

-

مانگرتنی كرێكارانی كارخانه‌ی ماشین‌سازی له‌ ته‌ورێز

-