له ڕۆژانی ڕابردوودا، به‌ندكراوێك له زیندانی تالش به هۆی گوشاری ناونده ئه‌منی و قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له ڕێگه‌ی خۆكوژییه‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌ندكراوێكی تاوانه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به ناوی “سه‌عید كۆهه‌ن له‌مه‌ر” به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری مه‌ئموورانی زیندان له ڕێگه‌ی خواردنی حه‌به‌وه كۆتایی به ژیانی هێناوه. هه‌ر ساڵه چه‌ندین ڕاپۆرت له‌سه‌ر خۆكوژی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ئێران بڵاو ده‌كرێته‌وه، دۆخی ناله‌باری بێهداشتی و ده‌رمانی زیندان، گوشاری ده‌روونی، بێبه‌ش كردن له دیدار له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی زۆرترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری خۆكوژی له زیندانه‌كانی ئێرانه.