ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌كرێگیراوانی كۆماری ئیسلامی له شاره‌كانی مه‌ریوان و ئیسفه‌هان گڵكۆی “موختار ئه‌حمه‌دی” و “مه‌جید كازمی”یان تێك دا.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌كرێگیراوانی ڕژیم له شاری مه‌ریوان له كرده‌وه‌یه‌كی قێزه‌ون دا به‌ردی سه‌ر مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “موختار ئه‌حمه‌دی”یان به بیانووی هه‌بوونی دروشمی “شه‌هید نامرێت” و “ژن،ژیان،ئازادی” دزیوه و گڵكۆكه‌یان تێك داوه. هاوكات له شاری ئیسفه‌هان سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی مه‌زاری هه‌میشه زیندوو “مه‌جید كازمی”یان سووتاند و كیڵه‌كانیان تێك دا.