به پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، “مه‌ریه‌م ئه‌كبه‌ری مونفه‌رد” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین، سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه و هاوسه‌ره‌كه‌ی، له ساڵی نوێ‌دا مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی پێنه‌دراوه.
ناوبراو ساڵی ١٣٨٨ی هه‌تاوی به تۆمه‌تی “موحاربه”، له لایه‌ن لقی ١٥ی دادگا ئینقلابی تارانه‌وه، حوكمی ١٥ ساڵ به‌ندكرانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. مه‌ریه‌م تا ئێستا به‌شداری له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئێران یان لایه‌نه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی نه‌كردووه، به‌ڵام به ته‌نیا به هۆی په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ خۆشك و براكه‌ی كه ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌كانی دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامیین، ئه‌م حوكمه‌ی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.