سێزده به‌ندكراوی ژنی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه له مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون و “نه‌رگس مه‌نسووری” كه پێشتر مانی له خواردنی خۆراك و ده‌رمان گرتبوو، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه مانگرتنی ته‌ڕیشی ده‌ستپێكردووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، ناسناوی ئه‌و به‌ندكراوانه‌ی له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بێبه‌ش كراون بریتیه له: “گوڵڕۆخ ئیرایی”، “ئانیشا ئه‌سه‌دۆڵڵاهی”، “نه‌رگس محه‌ممه‌دی”، “سه‌روناز ئه‌حمه‌دی”، “فرووغ ته‌قی پور”، “مه‌رزیه فارسی”، “مه‌حبووبه ڕه‌زایی”، “سپیده قۆڵیان”، “ئه‌رغه‌وان فه‌لاحی”، “شیوا ئیسماعیلی”، “په‌روین میراسان” و “نه‌سیم سۆڵتان به‌یگی”. ئه‌و به‌ندكراوانه پاش ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌كاتی سه‌ردانی به‌رپرسانی قه‌زایی بۆ زیندانی ئێڤین، له مافه سه‌ره‌تاییه‌كانیان بێبه‌ش كراون.