کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

بێبه‌شكرانی دوو به‌ندكراو له‌ ده‌رمان و خراپی دۆخی ته‌ندرووستیان

بێبه‌شكرانی دوو به‌ندكراو له‌ ده‌رمان و خراپی دۆخی ته‌ندرووستیان

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، بریندارێكی شۆڕشی ژینا به‌ ناوی “ئه‌میر شاه‌ولایه‌تی” له‌ زیندانی ئێڤین و “ئه‌یووب غه‌یبی پور” له‌زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كراون و گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌.

“ئه‌میر شاه‌ولایه‌تی” مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ڕابردوو له شاری تاران تقه‌ی لێكرا و بینایی چاوێكی له‌ده‌ستدا. ناوبراو له‌ زیندان دا به‌ سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار دراوه‌ و بازجووه‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ژماره‌یه‌ك به‌ڵگه‌یان پێ واژۆ كردووه‌. له‌ حاڵكێدا دۆخی ته‌ندرووستی ئه‌میر ناجێگیر بووه‌، ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئێڤینیان كراوه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ “ئه‌یووب غه‌یبی پور” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری ئه‌هواز، به‌هۆی نه‌خۆشی گه‌ده‌ و ڕووده‌ دۆخی ته‌ندرووستی تێك چووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی زینندانی شه‌یبان ناوبراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ پارێزه‌ر بێبه‌ش كردووه‌. “ئه‌یووب غه‌یبی پور” له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌هواز به‌ ده‌ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و دوورخرانه‌وه‌ بۆ كرمان مه‌حكووم كراوه‌.