“لاله ساعه‌تی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین وێڕای خراپی دۆخی ته‌ندرووستی له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كراوه.
“لاله‌ی ساعه‌تی” ساڵی ڕابردوو له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ناوبراو له‌م دوایانه‌دا له‌لایه‌ن دادستانی تارانه‌وه له ئازادی مه‌رجدار بێبه‌ری كرا و تووشی كێشه‌ی ده‌روونی بووه. لاله له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه، له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به دوو ساڵ زیندان و قه‌ده‌غه‌ی سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وی وڵات مه‌حكووم كرا.