کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بیتاوان ناسرانی سۆما پورمحه‌ممه‌دی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌

بیتاوان ناسرانی سۆما پورمحه‌ممه‌دی له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ 1

ماڵپه‌ڕی ڕێكخراوی “نۆژین” لە ئینستاگرام ڕایگەیاند: سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ڕێکخراوه‌ی فەرهەنگی – کۆمەڵایەتیی “نۆژین” لە شاری سنە، لەلایەن لقی چواری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی كوردستان به‌ بێتاوان ناسێندراوه‌ و حوكمه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌.

سۆما پورمحه‌ممه‌دی پێشتر لە دۆسییەیەكدا بە تۆمەتی دروستكردنی دەستە و گرووپی نایاسایی، به‌ ١٠ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ شاری کرماشان مه‌حكووم كرابوو. ناوبراو هەروەها لە دۆسییەكەی دیکەدا بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی، لەلایەن لقی ١٠٦ی دادگای تاوانەکان، سزای ١ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرابوو كە بە شێوەی داخراو ماوەتەوە.