کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

بۆۆردوومانی به‌ردوامی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی دهۆك له‌لایه‌ن توركیا

بۆۆردوومانی به‌ردوامی ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی دهۆك له‌لایه‌ن توركیا

ئه‌رته‌شی توركیا ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٧ی گه‌لاوێژ، ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی ده‌ورووبه‌ری پارێزگای دهۆكی به‌ چه‌ڕی بۆردوومان كرد و زیانێكی زۆری به‌ ژینگه‌ی گه‌یاند.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، دارستانی گونده‌كانی په‌رخ و قه‌سرۆكی سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك به‌هۆی بۆردوومانه‌كانی توركیا ئاگری گرتووه‌ و خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ناوێرن هه‌وڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ بده‌ن. له‌لایه‌ی دیكه‌وه‌، پووش و پاوانی گونده‌كانی میجی و بورجیانیش له‌ ئاكامی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا ئاگری گرتووه‌ و هێشتا كنتڕۆڵ نه‌كراوه‌. جیگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ به‌هۆی داگیركارییه‌كانی توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ ده‌یان گوند چۆڵ كراون و چه‌ندین هاووڵاتی كوژراو بریندار بوون.