ڕۆژی هه‌ینی ٢٤ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٢، گه‌نجانی شۆڕشگێڕی شیراز به مه‌به‌ستی پشتیوانی له “تووماج ساڵحی” و “سامان یاسین”، تراكتیان له نێو گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌و شاره‌دا بڵاو كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، كچان و كوڕانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی شیراز وێڕای بڵاوكردنی تراكت به وێنه‌ی “تووماج ساڵحی” و “سامان یاسین”، دیواری شاره‌كه‌یان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه. هه‌روه‌ها له سه‌ر پرده‌كانی هاتووچۆی خه‌ڵكی ئاسایی دا، بنێریان بۆ ڕێزگرتن له یادی گیانبه‌ختكردووان و به‌ندكراوانی سیاسی هه‌ڵواسیوه و به‌و شێوه‌یه درێژه‌یان به شۆڕشی “ژن،ژیان،ئازادی” داوه.