كۆمه‌ڵیك له كرێكارانی شاره‌كه سه‌نعه‌تییه‌كانی سنه به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌یه‌ك، ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی هەلسووڕاوانی كرێكاری “مه‌حموو ی ساڵه‌حی” و “عۆسمان ئیسماعیلی”یان مه‌حكووم كرد.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانی ١٥ كارگه و ٣ كارخانه‌ی شاره‌كه سه‌نعه‌تییه‌كانی ١و ٢ و٣ی شاری سنه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ئه‌م دوو چالاكه كرێكارییه و تۆمه‌ته وپاڵنراوهكانیان له‌وانه “به‌شداری له ڕێوڕه‌سمه‌كانی ڕۆژی حیهانی كرێكار”، به توندی مه‌حكووم كرد و خوازیاربوون ده‌ستبه‌جی ئازاد كرێن.