به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، ڕێوڕه‌سمێك به‌بۆنه‌ی ٢٦ی ڕێبه‌ندان ڕۆژی ئاشكرابوونی كۆمه‌ڵه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری تاران به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌ره‌تا به سروودی ئه‌نترناسیۆناڵ سروودی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار ده‌ستی پێكردووه و پاشان یه‌ك ده‌قیقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم ڕاگیراوه. بێده‌نگییه‌كه به خوێندنی سروودی “سووره سوار” شكێندراوه. دواتر دوو كه‌س له به‌شداربووان له ڕێوڕه‌سمه‌كه سه‌باره‌ت به بارودۆخی سیاسیی ئێران و ناوچه‌كه و هه‌روه‌ها ڕۆڵ و چالاكییه‌كانی كۆمه‌ڵه قسهوباسێكیان پێشكه‌ش كرد. له درێژه‌دا، سروودی “ته‌بار ما كارگه‌ر” به‌شێوه‌ی ده‌سته جه‌معی له لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه خوێندرایه‌وه. دواتر به‌شداربووانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه، ساڵڕۆژی ئاشكرابوونی كۆمه‌ڵه‌یان پێرۆزبایی له بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ناو ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و هه‌روه‌ها سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و خه‌ڵكی خۆڕاگری كوردستان كرد. ڕێوڕه‌سمه‌كه به بڵاوكردنه‌وه‌ی شیرینی له‌ناو شایی و خۆشی بهشداربوواندان كۆتایی پێ هاتووه.